پایتەخت

سوودانی تیمێکی تایبەت دەنێرێتە سلێمانی

سوودانی تیمێکی تایبەت دەنێرێتە سلێمانی
کورتە

سوودانی تیمێک لە ڕاوێژکارانی تایبەتی خۆی دەنێرێتە سلێمانی

 

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە مەبەستی ئارام کردنەوەی دۆخی شاری سلێمانی دوای شەڕەکەی لالەزار، تیمێک لە ڕاوێژکارانی تایبەتی خۆی دەنێرێتە سلێمانی. 

دوای ئەوەی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی یەکێتی و بەرەی گەل لە لالەزاری سلیمانی ڕوویدا و لاهور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی و ڕێبوار حامی حاجی غالی دەستگیر کران، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق تیمێکی تایبەتی ئامادە کردووە و دەیاننێرێتە سلێمانی تاوەکو دۆخەکە ئارام بکاتەوە. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە پایتەخت میدیا گەیشتووە، سوودانی تیمێکی سێ کەسیی لە ڕاوێژکارانی خۆی ئامادە کردووە، کە بریتین لە حوسێن عەلاوی، حامید مووسەوی و عەبدولئەمیر تەعبان، کە ئەمڕۆ دەگەنە شاری سلێمانی و هەوڵی ئەوە دەدەن دۆخی سلێمانی دوای شەڕەکەی لالەزار ئارامتر بکەنەوە.

23 ئاب 2025 15:58 3
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025