پایتەخت

گوتەبێژی سوودانی: دوور لە هەر دەرکەوتێکی چەکداری یان هەوڵدان بۆ ترساندنی هاووڵاتییان دەبێت یاسا سەروەر بێت

گوتەبێژی سوودانی: دوور لە هەر دەرکەوتێکی چەکداری یان هەوڵدان بۆ ترساندنی هاووڵاتییان دەبێت یاسا سەروەر بێت
کورتە

پەیامی فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق لەبارەی شەڕەکەی سلێمانی و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی بڵاوبوویەوە



گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لەبارەی رووداوەكانی سلێمانی هاتە دەنگ و جەختی لە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی کردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، دوابەدوای ئەو رووداوە ناخۆشانەی لە پارێزگای سلێمانی روویاندا، حکومەتی فیدراڵی دووپات دەکاتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان رێوشوێنی یاسایی و دادوەری بگرنەبەر بەپێی بڕگەکانی دەستوور.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەت جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی ئەو رێوشوێنانە دەکاتەوە بە بێلایەنی و شەفافیەتێكی تەواو، دوور لە هەر دیاردەیەكی چەکداری یان هەوڵدان بۆ ترساندنی هاووڵاتییان.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق گووتیشی، حکومەتی فیدراڵی لە رێگەی دامەزراوە دەستووری و ئەمنییەکانییەوە، دووپاتی دەکاتەوە پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان لە هەرێم و سەرتاسەری عێراق ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە، هیچ هەوڵێک بۆ رێگریکردن لە ململانێ و بەرەوپێشبردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و چەسپاندنی سەقامگیری ناپارێزێت، بەرژەوەندی پارێزگاری سلێمانی و ئاسایش و سەلامەتی خەڵکەکەی و ئاسایشی هەرێم و عێراق به گشتی لەسەرووی هەموو پرسەكانەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ زوو شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سلێمانی و چه‌كدارانی سه‌ر به‌ لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل، ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نزیكه‌ی 15 كه‌سیش برینداربوون، هاوکات لاهور شێخ جه‌نگی و دوو برای خۆی، لەگەڵ 200 کەسی دیکە دەستگیرکران.

22 ئاب 2025 23:46 4
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025