ڕاگەیەنراوێکی بەپەلە لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی شەڕەکەی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
دوا بەدوای رووداوی شەڕ پێکدادانەکانی سلێمانی، نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، زۆر نیگەران و دڵگرانن بەو ڕووداوە و جەخت دەکەنەوە کە دەبێت یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی و توندوتیژی و چیتر شەڕ و ئاژاوە، سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
*ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە*
هێرشی دوێنێ شەوی سەر لالەزار لە لایەن هێزەکانی ینک ئەنجام دراوە و کێشەیەکی نێوان ینک و بەرەی گەل بووە و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم ئاگادار نەبووە تا دوا ساتەکانی گەمارۆدان و پەلامار دان.
سەرەڕای هەوڵی زۆری سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەی شەڕ و پێکدادان ڕوو نەدات، بەڵام زۆر بە داخەوە هێڕشەکە ئەنجام درا و کوژراو برینداری لێ کەوتەوە.
زۆر نیگەران و دڵگرانین بەو ڕووداوە و ئێستاش، پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی و توندوتیژی و چیتر شەڕ و ئاژاوە، سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/8/22