ڕێبواری حامید حاجی غالی خیانەتی کردووە و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ڕێککەوتووە

هۆکاری خۆ بەدەستەوەدانی ڕێبواری حامید حاجی غالی لە شەڕەکەی سلێمانی ئاشکرا بوو
لە کاتێکدا لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای لە دیوی پێشەوەی لالەزار ڕووبەڕووی هێزەکانی یەکێتی بوونەتەوە، رێبوار حامید حاجی غالی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ڕێککەوتووە و لە دیوی پشتەوەی لالەزار خۆی ڕادەستی هێزەکانی یەکێتی کردووە، بەو مەرجەی گەرەنتی سەلامەتی گیانی بکەن.
ئەمڕۆ هەینی، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، باوکی رێبوار حامید حاجی غالی، فەرماندەی هێزەکەی لاهور شێخ جەنگی پەیوەندی بە ڕێبواری کوڕی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، کە هێزەکانی یەکێتی لە هێزەکانی لاهور شێخ جەنگی زیاترن و شەڕەکە هاوسەنگی تێدا نییە، بۆیە نەیویستووە کوڕەکەی بە کوژراوی ببینێت و داوای لێکردووە خۆی ڕادەست بکات و ئەویش لە بەرامبەردا گەرەنتی پاراستنی ژیانی کردووە.
دوای ئەم پەیوەندییە، رێبوار حامید حاجی غالی زانیوویەتی دۆخەکە لەبەرژەوەندی خۆی و هێزی دووپشک نییە و توانای بەرگەگرتنی ئەو هەموو هێزەیان نییە، پەیوەندی بە باوکی کردووەتەوە و پێی گووتووە: " ئەگەر گەرەنتی ژیانم بکەیت، ئامادەم خۆم رادەست بکەم"، باوکی رێبواریش پەیوەندی بە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کردووە و لەگەڵی ڕێککەوتووە، کە حامید حاجی غالی خۆی و چەند کەسێک بچنە دەرگای پشتەوەی لالەزار کە ڕێبوار لەوێوە فەرماندەیی هێزە شەرکەرەکانی کردووە و ڕێبواریان هێناوەتە دەرەوە و بە ئۆتۆمبێل دووریان خستووەتەوە و رادەستی هێزە ئەمنییەکان لە دەباشان کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ زوو شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزه ئهمنییهكانی سلێمانی و چهكدارانی سهر به لاهور شێخ جهنگی، سهرۆكی بهرهی گهل، ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ كهس گیانیان لهدهستداوه و نزیكهی 15 كهسیش برینداربوون، هاوکات لاهور شێخ جهنگی و دوو برای خۆی، لەگەڵ 200 کەسی دیکە دەستگیرکران.