پایتەخت

ئاماری قوربانیانی شەڕەکەی سلێمانی بڵاوکرایەوە

ئاماری قوربانیانی شەڕەکەی سلێمانی بڵاوکرایەوە
وێنەی کوژراوەکان
کورتە

شەڕەکەی گەڕەکی لالەزاری سلێمانی 3 کوژرا و 15 برینداری لێ کەوتەوە

 

دوای ئەوەی شەڕێکی 4 کاتژمێریی لە نێوان هێزە چەکدارەکانی لاهور شێخ جەنگی و ئاسایشی سلێمانی ڕوویدا، ژمارەیەک کوژرا و برینداری لێ کەوتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەکی ئەمنی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕ و ئاژاوەکانی دوێنێ شەوی نێوان هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و چەکدارانی سەر بە لاهور شەێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 15 دیکەش بریندار بوون.

هەر بە گوێرەی ئەم سەرچاوەیە، ئەو کەسانەی کوژراون بریتین لە:  سەرمەند عەلی، كارمەندی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، دیار سەردار حەکیم، ئەندامی کۆماندۆی کوردستان و ئاری شێخ سوعاد شێخ جەبار تاڵەبانی، ئەندامی کۆماندۆ.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ زوو شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سلێمانی و چه‌كدارانی سه‌ر به‌ لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل، ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نزیكه‌ی 15 كه‌سیش برینداربوون، هاوکات لاهور شێخ جه‌نگی و دوو برای خۆی، لەگەڵ 200 کەسی دیکە دەستگیرکران.

22 ئاب 2025 16:11 7
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025