سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین: میللەتەکەمان چاوەڕێی مووچە و سەقامگیری بژێوی بوون کەی ڕەوایە ناسەقامگیری بۆ زیاد بکرێت

سەڵاحەدین بەهائەدین لەبارەی شەڕەکەی سلێمانی و قوربانییەکان هاتە دەنگ
لە بارەی پێکدادان و شەڕەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆى سلێمانى، سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی پەیامێکى بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ هەینی، سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند: "شەوی رابردوو لە سلێمانی بەدیار پێشهاتێکی نەخوازراوی ناخۆشەوە بوین، لەم کات و ساتەدا کە هاووڵاتییان چاوەڕێی مووچە وسەقامگیری بژێوی بوون و میللەتەکەمان لەبەردەدم چەندین تەحەدیاتە، کەی ڕەوایە ناسەقامگیری ئەمنی بۆ زیاد بکرێ."
لە درێژەی قسەکانیدا جەختی کردەوە، کەی ڕەوایە لەم ساتەدا خوێنی رۆڵەی میللەتەکەمان برژێت، وێرای دەربڕینی نیگەرانی و ئەسەف بۆ ئەم حاڵەتە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ زوو شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی و چه‌كدارانی سه‌ر به لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل، ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 15 كه‌سیش برینداربوون، هاوکات لاهور شێخ جه‌نگیش دەستگیرکرا.