پایتەخت

تورکیا رەزامەندی نیشاندا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان

تورکیا رەزامەندی نیشاندا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
کورتە

تورکیا رەزامەندی نیشاندا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و چاوەڕێی رادەستکردنی دەکەن

تورکیا رەزامەندی نیشاندا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان

دوای ئەوەی کۆبوونەویەکانی تیمە هونەرییەکانی عێراق و تورکیا لە بەندەری جەیهان کۆتاییهات، تورکیا رەزامەندی نیشاندا بۆ دەستکردن بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، تورکیا رەزامەندی نیشاندا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ئەوەی ماوە تەنیا رادەستکردنی بڕی نەوتی بەرهەم هاتووە.

هەر بە گوێرەی ئەم سەرچاوەیە، ئەگەر ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان نەوت ڕادەست بکات، دەتوانێرێت دەست بەهەناردەکردنی بکرێت، چونکە سەرجەم ئەو رێکارانەی پێویست بوونە تەواوکراون و لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەست بە فرۆشتنی دەکرێت.

21 ئاب 2025 11:41 7
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025