پایتەخت

عەجاج: دوو لەسەر سێی زیندانییەکان لە ماوەی تەنیا 10 مانگدا  لەبرسا گیانیان لەدەستدا

عەجاج: دوو لەسەر سێی زیندانییەکان لە ماوەی تەنیا 10 مانگدا  لەبرسا گیانیان لەدەستدا
وێنەی عەجاج
کورتە

بۆیەمجار دانپێدانانی تاوانەکانی عەجاج تکریتی بڵاوبوویەوە



ڕۆژنامە عەرەبییەکان دانپێدانانی عەجاج تکریتیان بڵاوکردەوە و تێیدا زانیاری دەربارەی تاوانی شۆکهێنەر ئاشکرا کردووە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، رۆژنامەی سەباحی عێراقی دەقی دانپێدانانی عەجاج تکریتی، بەرپرسی زیندانی نوگرە سەلمان لە سەردەمی رژێمی پێشووی بەعس بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە دەڵێت: "برسیکردنمان وەک چـەک بەکاردەهێنا، کە هیچ لە هێرشی سەربازی کەمتر نەبوو، لە ماوەی 10 مانگدا دوو لەسەر سێی زیندانیکراوەکان گیانیان لەدەستدا."

لە درێژەی قسەکانیدا دانی بەوەشدا ناوە: " کاتێک لە ساڵی 1989 بووم بە لێپرسراوی زیندانی نوگرە سەلمان، 400 زیندانیکراوی عەرەبی لێبوو، دوای ئەوەی زیندانەکە بەتاڵکرا، چوار هەزار هاووڵاتیی کوردی بۆ هێنرا، رۆژانە دەستدرێژی و ئەشکەنجەی زیندانییەکانمان دەدا، کە ئەمەش بەشێک بوو لە سیاسەتی رژێمی بەعس."

ئەمە لە کاتێکدایە، سەرەتای ئەم مانگە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، دواى بەدواداچوونێکى وردى هەواڵگریى شەش مانگى، توانیان لە پارێزگاى موسەننا، عەجاجى نوگرە سەلمان دەستگیر بکەن و بۆ یەکەمجار وێنەیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە.

دوای دەستگیرکردنیشی، تەنیا لە قەزای کەلار، مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکەی سلێمانی و مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچمەماڵ 292 فۆرمی سکاڵا دژی عەجاج تکریتی پڕکرانەوە.

21 ئاب 2025 10:46 6
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025