پایتەخت

سەتان پێشمەرگە زەوی وەردەگرن

سەتان پێشمەرگە زەوی وەردەگرن
کورتە

بڕیاری وەرگرتنی زەوی بۆ سەتان پێشمەرگە دەرچوو

 

لە چوارچێوەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراند، لە قەزای ئاکرێ ژمارەیەکی دیکەی پێشمەرگە و فەرمانبەر ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەردەچێت. 

ئەمڕۆ چوارشەممە بڵند ڕەزا، سەرۆکی شارەوانی قەزای ئاکرێ ڕایگەیاند، لە ئێستادا 1630 فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی پارچە زەوی ناویان گەڕاوەتەوە و داوا لە پێشمەرگە و مامۆستایان دەکرێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناوەکانیان. 

سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ ئەوەشی خستەڕوو، لیستێکمان لەبەردەستە کە ناوی زیاتر لە 7 هەزار فەرمانبەر و پێشمەرگەی تێدایە کە مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە و ڕەزامەندییان بۆ دەرچووە، هاوکات دابەشکردنی زەوی لە سنوری قەزای ئاکرێ بە سێ قۆناغ ئەنجام دەدرێت، لە قۆناغی یەکەم هەزار و 36 فەرمانبەر و لە قۆناغی دووەم چوار هەزار و 548 و قۆناغی سێیەمیش هەزار و 630 فەرمانبەرە.

ناوبراو گووتیشی، " 2500 پارچە زەوی لە سنوری قەزای ئاکرێ ئامادەکراوە بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەرانی ئەو قەزایە، ئێستا کار لەسەر تەرخانکردنی زەوی و تەواوکردنی ڕێکارەکانی کووژانەوەی ئەو زەوییانە دەکەین کە بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران دیاریکراون".

20 ئاب 2025 20:06 4
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025