پایتەخت

حکومەت بەدوای ئەو زیندانییەدا دەگەڕێت کە بە هەڵە ئازاد کرا

حکومەت بەدوای ئەو زیندانییەدا دەگەڕێت کە بە هەڵە ئازاد کرا
کورتە

دوای تێکەڵکردنی دۆکیۆمێنتەکانی زیندانییەک پۆلیس بەهەڵە ئازادی کرد و هەوڵی دەستگیرکردنیشی دەداتەوە



زیندانییەکی ئەمریکا بە هەڵە ئازاد کرا و پۆلیس هەوڵی دووبارە دەستگیرکردنی دەدەنەوە.

پێگەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، پۆلیسی ویلایەتی تیکساس دەستیان بە گەڕان بە دوای زیندانییەک بە ناوی "ترۆی دوگەس"ـی تەمەن 36 ساڵان کردووە، کە بە هەڵە ئازاد کراوە، لە کاتێکدا سزای 7 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.

بە گوێرەی گوتەی پۆلیسی ئۆفیسی ناوچەی هاریسی ویلایەتی تیکسکاس، هەڵە لە دۆکیۆمێنتەکانی ئەم زیندانییە کراوە بۆیە ئازادیان کردووە، لە کاتێکدایە ناوبراو بە تۆمەتی هێرشبردنە سەر ئەندامی خێزانێک و بە تۆمەتی هەڵاتن لە دەستی پۆلیس سزای 7 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەمە لە کاتێدایە، تەنیا چەند مانگێک لەمەوبەر، لە هەمان بەندیخانە زیندانییەک بە ناوی "جەستن تۆمپکینس" بە هەڵە ئازاد کرا چونکە هەمان ناوی زیندانییەکی دیکەی هەبوو، بەڵام دوای 24 کاتژمێر خۆی خۆی ڕادەستی پۆلیس کردەوە.

20 ئاب 2025 13:51 15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025