پایتەخت

وەزیری وزەی ئێران: ئاوی ماڵێکم بۆ ماوەی 2 ڕۆژ بڕی

وەزیری وزەی ئێران: ئاوی ماڵێکم بۆ ماوەی 2 ڕۆژ بڕی
کورتە

بەهۆی بە فیڕۆدانی ئاو ماڵێک لە ئێران بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئاویان لەسەر گیرایەوە



دوای بینینی کەسێک کە ئاوی بە داردا دەپرژاند، ئێران بە لێ بڕێنی ئاو سزای ماڵەکەیدا.

عەباس عەلی ئابادی، وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند: "لەکاتی تێپەڕبوونم بە کۆڵانێکدا کەسێکم بینی ئاوی لە گەڵای داری بەر دەرگاکەیان دەپرژاند و گوتم، ئەو کارەت هەڵەیە و دژی یاسایە"، خاوەن ماڵەکەش وەڵامی داوەتەوە و گووتوویەتی: "من پارە دەدەم، ئەمە پەیوەندی بە تۆوە نییە."

دوای وەڵامدانەوەی خاوەن ماڵ و خۆناساندنی وەزیری وزە پێی، بڕیاریدا وەک سزا دوو ڕۆژ ئاوەی ئەو ماڵە ببڕێت.

جێی باسە ئێران ئەمساڵ تووشی قەیرانی کەمئاوی بووەتەوە و دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ئێران ڕایگەیاند، قەبارەی ئاوی گلدراوە لە بەنداوەکانی سەرانسەری ئێران بۆ 41% دابەزیوە، بەو پێیە ئێستا ئاوی گلدراوی بەنداوەکان 21 ملیار مەتر سێجایە کە بەراورد بە پار کە زیاتر لە 28 ملیار مەتر سێجا بوو، بە رێژەی 25% کەمبووەتەوە.

20 ئاب 2025 15:35 9
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025