پایتەخت

بازرگانی خۆراکی سلێمانی: پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک دەبێت بە پارە خێرا پڕی بکەنەوە 

بازرگانی خۆراکی سلێمانی: پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک دەبێت بە پارە خێرا پڕی بکەنەوە 
کورتە

پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک دەبێت بە پارە و ئاگاداری هاووڵاتییان دەکرێتەوە بە زووترین کات پڕی بکەنەوە

 

لە بارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک، بازرگانی خۆراکی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە.

بازرگانی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم بریکارەکانی نێو شار و دەرەوەی شار دەکەنەوە، بۆ ئەوەی هەموو ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار بکەنەوە کە خۆراک یان ئارد وەردەگرن، بە زووترین کات ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، تەنیا تا ڕێککەوتی 25-8-2025، دەتوانن بێ بەرامبەر ناوی خۆیان تۆمار بکەن، دوای ئەم ڕێککەوتە دەبێت بە پارە و هەر هاووڵاتییەک پێویستە بڕی 10 هەزار دینار بدات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە.

20 ئاب 2025 14:40 10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025