پایتەخت

وڵاتێك دەست بە سزادانی دارای و زیندانی ئەو کەسانە دەکات کە نایەن بۆ نوێژی هەینی

وڵاتێك دەست بە سزادانی دارای و زیندانی ئەو کەسانە دەکات کە نایەن بۆ نوێژی هەینی
کورتە

ئەو سزایەی لە ساڵی 2016 لە مالیزیا دەرچوو بۆ سزادانی ئەو کەسانەی نایەنە نوێژی هەینی تونتر دەکرێت

 

وڵاتی مالیزیا سزای دارایی و زیندانی ئەو کەسانە دەکات کە  بەبێ هۆکار سەردانی نوێژی هەینی ناکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد عەبدول هادی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی زانیاری بۆ پتەوکردن و ئامۆژگاری یاسای شەریعەی ئیسلام لە مالیزیا ڕایگەیاند، پێشووتر تەنیا ئەوانەی سێ ڕۆژ لە دوای یەک نەدەهاتنە نوێژی هەینی، سزا دەدران، بەڵام لە ئێستادا هەر کەسێک بەبێ هۆکارێکی ڕەوا یەکجاریش نەیەتە نوێژی هەینی سزا دەدرێت.

سزای ئەو کەسانەی نایەنە نوێژی هەینی، بە گوێرەی یاسای شەریعە کە لە ساڵی 2016 لەم وڵاتە دەرچووە، بریتییە لە سزاای دارایی 590 یۆڕۆ یان سزای زیندانی دوو ساڵ.

محەممەد عەبدول هادی جەختیشی کردەوە، ئەم جۆرە سزایە گرینگە، چونکە نوێژی هەینی تەنیا سیمبوولێکی ئایینیی نییە، بەڵکو دەربڕینی گوێرایەڵییە لە نێو موسڵماناندا.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، پۆستەر لەسەر دیواری نێو حەوشەی مزگەوتەکان هەڵدەواسن بۆ ئەوەی بە بیری موسڵمانان بهێننەوە کە دەبێت بێنە نوێژی هەینی.

20 ئاب 2025 12:06 9
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025