تۆنی بێرک: هێز بەوە نییە منداڵان برسی بکەیت و خەڵک بتەقێنیتەوە

دوای ئەوەی لێدوانە تووندەکەی نەتەنیاهوو لە دژی سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا وەزیری نێوخۆی وڵاتەکە وەڵامی دەداتەوە
تا دێت پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئوسترالیا خراپتر دەبێت و سەرۆک وەزیرانی هەردوو وڵات یەکتری تۆمەتبار دەکەن.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، تۆنی بێرک، وەزیری نێوخۆی ئوسترالیا بە کەناڵی گشتی ABCـی ڕاگەیاند، "هێز بە ژمارەی ئەو کەسانە ناپێورێت کە دەتوانن بیان تەقێنیتەوە یان ژمارەی ئەو منداڵانەی کە بە برسیەتی دەیان هێڵیتەوە."
لەلایەکی دیکەوە، ئوسترالیا ڤیزیای سیمحا ڕۆتمان، ئەندامی پەرلەمانی ڕاستڕەوی توندڕەو لە پارتی "سەهیۆنی ئایینی" بەشدار لە هاوپەیمانی حکومەتی نەتانیاهۆی هەڵوەشاندەوە، بە بیانووین ئەوەی لێدوانەکانی دەبێتە هاندانی دووبەرەکی لەنێو کۆمەڵگەی ئوسترالیا ئەگەر بێت و سەردانی ئەو وڵاتە بکات، هەر ڕۆژێک دوای هەڵوەشاندنەوەی ڤیزاکەی، ئیسرائیل وەکو وەڵامێک ڤیزای دیپلۆماتکارانی ئوسترالیای لە فەلەستین هەڵوەشاندەوە.
هاوکات ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو، ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند، ئوسترالیا لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا دەنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بنیامین نەتەنیاهوو پێشووتر ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیای تۆمەتبار کردبوو بەوەی "خیانەتی لە ئیسرائیل کردووە و کۆمەڵگەی جووەکانی جێ هێشتووە"، هاوکات ئەنتۆنی ئەلبانیزی بە سیاسەتمەدارێکی "لاواز" لە قەڵەم دا.