فڕێدانی پاشماوەی خانوو قەدەغە کرا

سهرۆكایهتی شارهوانی سۆران ئاگاداری ئهو كهسانه دهكاتهوه كه پاشماوهی خانوو له شهقامه سهرهكییهكان فڕێ دهدهن
سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران بڕیارێکی گرنگی دەرکرد و هۆشداری دەداتە شۆفێران و خاوەن خانووەکانی شارەکە.
ئەمڕۆ سێ شەممە سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری خاوەن خانووەکان و شوفێرانی بارهەڵگر دەکەین کە بۆیان نییە بە هیچ جۆرێک پاشماوەی داروپەردوی ئەو خانوانەی سەر لە نوێ نۆژەن دەکرێنەوە و لە پاش دروستکردن و تێکدانی خانوو بە جێ دەمێنن لە نزیک شەقامە سەرەکییەکان و شوێنە گشتییەکان ڕوو بکەنەوە.
دەربارەی سەرپێچیکردن لە بڕیارەکە گووتی: "بەپێچەوانەوە پێبژاردن دەکرێن و لێپرسینەوەی یاساییش دەگرینە بەرامبەر خاوەن کار و شوفێرەکە".
شوێنی دیاریکراو بۆ فڕێدانی پاشماوەی خانوو دەخاتەڕوو، لۆفەکانی کاولۆکان بۆ باپشتیان شوێنی فرێدانی زبڵ و خاشاک بۆ ئەم بابەتە دیاری کراوە.