پایتەخت

هەر کەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت گرفت بۆ مینحەکەی دروست دەبێت

هەر کەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت گرفت بۆ مینحەکەی دروست دەبێت
کورتە

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاگاداری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتوانی چەکی کیمیاویی و زیندانیانی سیاسی له‌ نه‌بوونی كارتی نیشتیمانی ده‌كاته‌وه‌

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان هەموو ئەو کەسانەی کە کارتی نیشتیمانییان نییە ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: "کارتەکەت نەبێت گرفت بۆ مینحەی مانگانەکەت دروست دەبێت".

 

ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە،  ئاگاداری سەرجەم کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتوانی چەکی کیمیاویی و زیندانیانی سیاسی ئەوانەی مینحەیان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە تایبەتی ئەو وارسانەی کە کارتی نیشتیمانی یان نییە.

 

جەخت لەوەدەکاتەوە، پێویستە بە زوترین کات کارتی نیشتیمانی دەربهێنن و سەردانی بەڕێوبەرایەتیە گشتییەکانی سنوری پارێزگاکان و ئەو بەڕێوبەرایەتیەی کە مینحەی لێوەردەگرن بکەن.

 

دەربارەی دروستبوونی گرفت لەبەردەم مینحەکانییان گووتی: "بە مەبەستی تۆماربوون لە سیستەمی لیستی موچەی پەیڕۆڵ بۆ ئەوەی گرفت بۆ مینحەکەیان دروست نەبێت".

 

وەزارەتەکە هۆشداریی دەدات، تکایە بە زووترین کات پاپەند بن پێیوەی بۆ ئەوەی گرفتی مینحەی مانگانەتان بۆ دروست نەبێت.

19 ئاب 2025 21:32 55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025