لە پڕۆژەی ڕووناکی خۆت تۆمار نەکەیت کورتە نامەت بۆ نایەت

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران نوێترین زانیاری لهبارهی كارهكانی پڕۆژهی ڕووناكی له سۆران بۆ پایتهخت میدیا باس دهكات
پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتووەتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سۆرانیش نوێترین وەردەکارییەکانی کارکردن لە پڕۆژەکە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ سێ شەممە ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران دەربارەی نوێترین زانیارییەکانی گەیشتنی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ ئیدارەکە بە پایتەخت میدیای راگەیاند، پڕۆژەی ڕووناکی بە دوو قۆناغ دەگاتە شاری سۆران، کە قۆناغی یەکەم سەنتەری شارە و قۆناگی دووەمیش دەرەوەی شارە، بۆ ئەوەی کێشەی کارەبا بۆ هاووڵاتییان دروست نەبێت هەموو ئیدارەی سۆران کراوەتەوە 15 زۆن.
زانیاری زیاتر دەربارەی کارکردن لە پڕۆژەکە دەخاتەڕوو، 8 زۆن نێو سەنتەری شارە و 7 زۆنیش دەرەوەی شارە، زۆنەکانی ئێستا کە کاری تێدا دەکرێت 8 زۆنی نێو شارەو 4 زۆنمان تەواو کردووە.
وادەی گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ نێو شار گووتی: "تا سەری مانگ هەر 8 زۆنەکە ڕێکارە هونەریییەکان تەواو دەکرێت دواتر پێوەری زیرەک بۆ ئەو شوێنانەی کە نەبەستراوە بۆیان دەبەستین".
دەربارەی تۆمارکردنی هاووڵاتییان لە نێو پڕۆژەی ڕووناکی ڕوونکردنەوە دەدات، نامیلەکەمان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە، هەر کەسێک کە لە ماڵ نەبووە دەتوانیت بیتە بەرێوەبەرایەتی و ناوی خۆی تۆماربکات.
ئەردەوان ئیبراهیم دووپاتیدەکاتەوە، خۆتۆمارکردن لە پڕۆژەی ڕووناکی تەنیا بۆ ئاگادارکردنەوەیە لە رێگەی کورتە نامە بۆ هاوبەشانمان کە کارەبایان چەند بەکارهێناوە ئەگرنا پڕۆژەی ڕووناکیان هەر پێدەگات خۆشیان تۆمارنەکەن.
ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژە بەوەش دەدات، هەر کەسێک خۆی لە پڕۆژەی رووناکی خۆی تۆمار نەکات کورتە نامەی بۆ ناچێت و ئاگادار ناکریتەوە لە بڕی کارەبای بەکارهێندراو.