هەر عومرەکارێک داوای قەرەبوو بکات بۆی دەگەڕێندرێتەوە

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەربارەی ڕاگرتنی گەشتی عومرە وردهكاریی نوێ بۆ پایتهخت میدیا ئاشكرا دهكات
لە دوای ڕاگرتنی گهشتی عومرهی ئاسمانی له كوردستان بۆ سعودییه بەهۆی مانەوەی زیاتری عومرەکاران لە سعودییە گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە هەڵوێستی خۆیان دەربارەی زیانەکانی هاووڵاتییان رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەربارەی ڕاگرتنی گەشتی عومرە بە پایتەخت میدیای راگەیاند، هۆکاری ڕاگرتنی گەشتی عومرە دەگەڕێتەوە بۆ دوو بریکاری هێڵی فڕۆکەوانی عێراق کە هیچ وادەیەک دیاری نەکردووە بۆ گەڕاندنەوەی عومرەکارانی کورد بە گەشتی ئاسمانی.
ئامانجی ڕاگرتنەکە دەخاتەڕوو، بەشێک لە عومرەکاران ناچار بوون بە پاس بگەرێنەوە، هەر بۆیە مەبەست لەم ڕاگرتنی گەشتە وەک هەڵوێستیکە کە ناکرێت خەڵک پارەی گەشتی ئاسمانی بدات و بە وشکانی بگەڕێتەوە.
هەڵویستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات، ئێمە لەبەرەی عومرەکاری کوردین ناکرێت بەهەر جۆرە بیانوویەک بێت عومرەکار بە پاس بگەڕێنەوە.
وادەی بەردەوام بوونی ڕاگرتنی گەشتی عومرە بۆ سعودیە باس دهكات، تا ئەوکاتەی هەموو هاووڵاتییەکانمان بە فرۆکە دەگەڕێنەوەە بەردەوام دەبێت.
دەربارەی قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتییان جەخت لەوە دەکاتەوە، هەر عومرە کارێک بە ئاسمانی گەشتی کردووە و بە وشکانی گەڕاوەتەوە دەتوانێت پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتی ژمارە 07505953534 بکات بۆ تۆمارکردنی سکاڵا و قەرەبووی ماددەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە.
جێگەی باسە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە وەک هەڵوێستێک بڕیاریدا بە ڕاگرتنی سەرجەم گشتی عومرە لە کوردستانەوە بۆ سعودیە.