د. بڕیار ڕەشید: سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە دێت

ئهندامێ پهرلهمانی عێراق وردهكاریی هاتنی مووچهی مانگی شهش بۆ پایتهخت میدیا دهخاته ڕوو
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە مەرج بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ــی دا، ئەندامێکی پەرلەمانیش هەواڵی خۆش دەداتە مووچەخۆران.
ئەمڕۆ سێشەممە د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەربارەی ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی 6 بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، مەرجەکانی ناردنی مووچە بەندە بە ڕادەستکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی، دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتە بەتەواوەتی هەناردە بکرێتەوە.
دەربارەی جێبەجێکردنی ئەم مەرجانە بۆ ناردنی مووچە جەختی لەوەکردەوە، بڕیارە سبەی دوو کۆبوونەوە لە نێوان شاندی حکومەتی هەرێم و عێراق ئەنجام بدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پێشەکی 120 ملیار دینارەکە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت دواتریش دەستدەکرێت بە تەمویلکردنی مووچەی مانگی 6.
د. بڕیار ڕەشید دەربارەی وادەی ناردنی مووچە ئاشکرای دەکات، لەم یەک دوو ڕۆژەدا بەخێرایی ڕێکارییەکان لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو دەکرێت و پێشبینی دەکەم لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، نزیکەبووینەوەتەوە لە مانگی 9 و تا ئێستا مووچەی مانگەکانی 6 و 7 ڕەوانەی هەرێمی کوردستان نەکراوە.