پایتەخت

مەرجەکانی ڕەوانەکردنی مووچە ئاشکرا کرا

مەرجەکانی ڕەوانەکردنی مووچە ئاشکرا کرا
کورتە

عێراق به‌ سێ مه‌رج ئاماده‌یه‌ مووچه‌ی مانگی شه‌ش بنێرێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی 4 کاتژمێرییدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 6ــی مووچەخۆرانی بە مەرج دا.

 

ئەمڕۆ سیشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و تییایدا بە مەرج بڕیاریدا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 6 مەرجەكانی حکومەتی عێراق بۆ ناردنی مووچە ئەم خاڵانەی خوارەوەیە:

 

-دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی کە 120 ملیار دینارە ڕادەستی حکومەتی عێراق بکات.

 

-وەفدی حكومەتی هەرێم كە لە بەغدا، لەماوەی 72 كاتژمێردا كێشەكان لەبارەی داهاتی نانەوتیی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ چارەسەر بكات.

 

-كۆمپانیا بیانییەكانی كەرتی نەوتی هەرێم پابەند بن بە گرێبەستەكانیان و كۆسپەكانی بەردەم بەرهەمهێنانی نەوت لاببەن و بەپەلە دەست بە بەرهەمهێنان بكەنەوە بەو نرخەی كە حكومەتی عێراق بۆ بەرهەمهێنان دیاریكردووە كە 16 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك.

19 ئاب 2025 19:04 42
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025