ئەم تیکتۆکچییە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی 5 ساڵ زیندانی دەکرێت

دادگەی هەولێر ئەو تیکتۆکچییە و هاوڕێکانی سزا دا کە دەستدرێژیان کردبوویەوە سەر کچێک
ئەو تیکتۆکچییەی لەگەڵ چوار لە هاوڕێکانی دەستدرێژی سێکسیان کردبووە سەر کچێکی خوار 18 ساڵان، دادگە سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.
ئەمڕۆ سێ شەممە، هەر یەک لە تۆمەتبار ( ڕ، س، س) کە نازناوی (ڕێبۆ مەلیکی تیکتۆکچی)ـیە، لەگەڵ (ل، ئە، ح)ـی هاوڕێیدا لەلایەن دادگەی هەولێرەوە بەپێی ماددەی 693 لە یاسای سزادانی عێراقی، سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
جگە لەو دوو کەسە، دادگەی هەولێر بە تاوانی هاوکاریی کردنی تاوانبارانی سەرەکی، بەپێی ماددەی (396-بڕگەی دوو) لە یاسای سزادانی عێراقی، سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر سێ هاوڕێی دیکەی (ڕێبۆ مەلیکی تیکتۆکچی) سەپاند.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەم پێنج تاوانبارە بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی خوار تەمەن 18 ساڵان تۆمەتبار کرابوون.