دەیان ملیۆن هاووڵاتیی مووچە لە حکومەتی عێراق وەردەگرن

داتای ئەو کەسانەی مانگانە مووچە لە حکومەتی عێراق وەردەگرن ئاشکرا بوو
مانگانە زیاتر لە دەیان ملیۆن هاووڵاتیی مووچە لە حکومەتی عێراق وەردەگرن، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان وردەکاری زیاتر دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ سێشەممە موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەربارەی داتای ئەو کەسانەی مانگانە مووچە وەردەگرن دەخاتەڕوو، وەزارەتی دارایی مانگانە 8 ترلیۆن دینار وەكو مووچەی دابین دەكات بۆ فەرمانبەر و خانەنشینان و ئەوانەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
داتای ئەو فەرمانبەرانەی مووچە وەردەگرن ئاشکرا دەکات، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی كە مووچە لە دەوڵەت وەردەگرن گەیشتووەتە زیاتر لە 4 ملیۆن و 200 هەزار فەرمانبەر.
ناوبراو جەخت لەوەش دەکاتەوە، ژمارەی خانەنشینان زیاتر لە 3 ملیۆن خانەنشینە، ئەوانەی موچەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە زیاتر لە 3 ملیۆن كەسە.
موعین كازمی ئەوەشی خستەروو، كۆی گشتی ئەوانەی موچە لە دەوڵەت وەردەگرن دەگاتە 10 ملیۆن 500 هەزار سوودمەند.
لە کۆتایی قسەکانیدا دەربارەی مسۆگەر کردنی مووچەی سێ توێژ گووتی: "مووچەی ئەم سێ توێژە تاوەكو كۆتایی ئەم ساڵ بەتەواوەتی مسۆگەرە، بەوپێیەی داهاتی نەوت مانگانە زیاتر لە 6 ملیار دۆلارە".