پایتەخت

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل ڕۆژنامەنووسێک و کوڕەکەی لە غەززە کوژران

بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل ڕۆژنامەنووسێک و کوڕەکەی لە غەززە کوژران
کورتە

ڕۆژنامەنووسەکانی کەرتی غەززە یەک لەدوای یەک لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکرێنە ئامانج



دوای تێپەڕبوونی تەنیا نزیکەی 10 ڕۆژ لە کوژرانی 5 ڕۆژنامەنووسی کەناڵی ئەل جەزیرە، ڕۆژنامەنووسێکی دیکە کوژرا.

پێگەی ئەل دارنیوز بڵاویکردەوە، ڕۆژنامەنووسێکی فەڵەستینی بە ناوی "ئیسلام ئەلکومی" لەگەڵ کوڕەکەیدا، بەهۆی هێرشێکی تۆپخانەیی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی ئەلسەبرە لە باشووری کەرتی غەززە کوژران.

ئەم ڕۆژنامەنووسە یەکێک بوو لە ڕۆژنامەنووسە دێرینەکانی فەڵەستین، کە ساڵانێک لەمەوبەر لە ڕۆژنامەی "ئەلڕیسالە" دەستی بە کاری میدیایی کرد و هەر لەو کاتەوە دەستی کرد بە ڕووماڵکردنی هەواڵەکانی جەنگی غەززە و کێشە مرۆییەکانی دانیشتووانەکەی کرد.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، لە 10-8-2025 ، کەنالی ئەل جەزیرە ڕایگەیاند، 5 ڕۆژنامەنووسیان لە نزیک نەخۆشخانەی ئەل شیفا بە هێرشێکی ئیسرائیل کوژران، سوپای ئیسرائیلیش بەرپرسیارەتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ و یەکێک لە ڕؤژنامەنووسەکانیان بە ناوی "ئەنەس ئەل شەرییف"ـیان بە تیرۆرست لەقەڵەم دا، بە تۆمەتی ئەوەی گوایە ناوبراو فەرماندەی شانەیەکی حەماس بووە و خۆی وەک ڕۆژنامەنووسی کەناڵی ئەلجەزیرە نیشان داوە.

19 ئاب 2025 16:16 56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025