هەرێمی کوردستان گەشتی ئاسمانیی بۆ عومرە راگرت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانیی بۆ عومرەی ڕاگەیاند
وەکو هەڵوێستێک دژی پاساوەکان بۆ دواکەوتنی گەڕانەوەی ئەو کەسانەی بە گەشتی ئاسمانیی چوونەتە عومرە، گەشتی ئاسمانی بۆ عومرە ڕاگیرا.
ئەمڕۆ سێ شەممە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ڕایگەیاند، وه‌ك هه‌ڵویستێك له به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه به فرۆكه گه‌شتی عومره‌یان كردووه له سعودییە گیریان خواردووه، رێگه به هیچ گه‌شتێكی عومره‌ی ئاسمانی له كوردستان ناده‌ن بۆ بردنی هاووڵاتییان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودییە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ئاگاداری هه‌موو كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره ده‌كاته‌وه له هه‌موو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، هیچ گه‌شتێكی عومرە به رێگه‌ی ئاسمانی رێك نه‌خه‌ن تاوه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره رێگه‌یان پێنه‌داته‌وه.
هاوکات هۆشداری به بریكاره‌كانی هێڵی فرۆكه‌وانی عێراقی ده‌ده‌ن، كه پێویسته هه‌وڵ بده‌ن به زووترین كات عومره‌كارانی كوردستان له سعودییە بگه‌رێندرێنه‌وه، به پێچه‌وانه ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی چلەی ماتەمینی ( ئیمام حوسێن) هەموو گەشتەکانی ئاسمانی بۆ سعودییە تا کاتێکی نادیار ڕاگیراوە و عومرەکاران یان دەبێت لە سعودییە بمێننەوە یان بە ڕێگەی وشکانی بگەڕێنەوە.