هەر عومرەکارێک شوێنی مانەوە و پێداویستییەکانی بۆ دابین نەکرا با سكاڵا تۆمار بکات

کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەربارەی ئەو عومرەکارانەی لە سعودیە گیریان خواردووه زانیاری ورد بۆ پایتهخت میدیا دهخاتهڕوو
دوای ئەوەی هێڵی ئاسمانی عیراقی هەموو گەشتەکانی ڕاگرت، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاگاداری ئەو عومرەکارانە دەکاتەوە کە لە سعودیە ماونەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەربارەی ئەو عومرەکارانەی لە سعودیە گیریان خواردووە بە پایتەخت میدیای راگەیاند، ئەوعومرەکارانەی کە نایانەوێت بگەڕێنەوە بەرێگەی وشکانی پێویستە لەسەر کۆمپانیاکە شوێنی حەوانەوە و خواردن و خزمەتگوزارییەکان بۆیان دابین بکات تاوەکوو گەشتەکانی ئاسمانی دەستپێدەکەنەوە.
دەربارەی ئەو کۆمپانیایەنی کە پێداویستی عومرەکاران دابین ناکەن گووتی، هەر کۆمپانیاییەک بڕی 5 هەزار دۆلاری خاواندووە لە بانک و هەر کۆمپانیاییەک پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت، ئێمە لەو برە پارەیە دەگەرینینەوە.
باسی لەوەشکرد، تەنانەت هەر کۆمپانیاییەک بەرنامە دەفرۆشێت بەرپرسیارن لەوەی پێداویستییەکان بۆ عومرەکاران دابین بکەن.
کاروان ستوونی داواییەک ئاراستەی عومرەکاران دەکات و دەڵێت، عومرە کار هەر کێشەیەکی بینی دەبێت عومرەکار لای ئێمە سکاڵا تۆمار بکات و تا مافی بۆ بگەرێندرێتەوە.
جێگەی باسە، لە رێگەی وەتسئەپی بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە سکاڵا تۆمار دەکرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا گووتی، لە پار ساڵیش دەیان کۆمپانیا سزادراون بەهۆی پابەندنەبوونیان.