هێڵەکانی ئینتەرنێت بههۆی تاقیكردنهوهكانی پۆلی 12 ڕادەگیرێت

، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەربارەی تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 12 وردهكاریی نوێی بۆ پایتهخت میدیا خستهڕوو
تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 12 دەستپێدەکات و لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی مانگێک هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەربارەی تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 12 بە پایتەخت میدیای راگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکان لەسەرجەم شار و شارۆچەکان کراوە بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12.
دەربارەی ڕاگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە گووتی، هاوشێوەی خولی یەکەم هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت.
بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 یەکەم تاقیکردنەوە لە ڕۆژی 23ــی 8 دەستپێدەکات و لە 8ــی 9 کۆتایی دێت.
ساڵانە لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە کاتژمێر 6:30ـی خولەکی بەیانی تا کاتژمێر 7:45 خولەک سەرجەم هێلەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.