ئاگرە شومەکەی هەڵەبجە کۆنتڕۆڵکرا

ئاگره گهوره و بێ وێنهكهی پارێزگای ههڵهبجه كۆنتڕۆڵكرا
لەدوای شەهیدبوونی دوو هاووڵاتیی وبرینداربوونی چەندان کەس ئاگرە گەورەکەی هەڵەبجە لەکۆتاییدا کۆنترۆڵکرا.
لە دوێنێوە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکانی چنار، مۆردین، نەیجەڵە و گردەناوێی سەربە پارێزگای هەڵەبجە کەوتووەتەوە و بەدەیان تیمی ئاگر کوژێنەرەوە لە هەوڵدابوون.
دوێنی گەنجێکی خۆبەخش بەناوی ئاری موختار لەپێناو پاراستنی ژینگە ڕۆیشتە نێو ئاگرەکە و بەم هۆیەوە جەستەی سووتا و گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆش پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بەهۆی ئاگرەکەوە گیان لەدەستدانی کارمەندێکیان بە ناوی 'محەممەد شێخ حەیدەر' ڕاگەیاند.
ئەم دوو هاووڵاتییە ناسناوی شەهیدی ژینگەیان پێبەخشرا و بوونەوە سمبوولی هەڵەبجە.