ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: پزیشکەکەی بەسڕە خۆی کوشتووە

کەیسی ئەو پزیشکەی لە بەسڕە گیانی لەدەستدا بە خۆکوشتن یەکلا بوویەوە
لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دوا بڕیارە لەسەر کەیسی ئەو پزیشکە دەروونییە بەسڕا درا کە کەسووکارەکەی دەیانگووت خۆی کوشتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەکانی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە ئەوەیان دووپاتکردووەتەوە کە گیان لەدەستدانی دکتۆرە (بان زیاد تاریق) خۆکوژی بووە، کەیسەکەش داخرا.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو، ئەقیل ئەل فرییجی، سەرۆکی لیژنەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسڕە ڕایگەیاند، پۆلیسی پارێزگاکە دەستی بە لێکۆڵینەوە لە گیان لەدەستانی ئافرەتێك، كە پسپۆڕی بواری نەخۆشییە دەرونییەكان بووە بە ناوی (بان زیاد تاریق)، کردووە و کەسوکارەکەی گووتوویانە، پزیشکەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، چونکە تووشی نەخۆشی دەروونی هاتبوو.
جێی باسە خەڵکانێکی زۆر لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان باوەڕیان بەوە نەبوو کە کەیسەکە خۆ کوشتن بێت و زۆرێک دەیان گووت کە کوژراوە، بەڵام ئەمڕۆ دادگە کەیسەکەی بە خۆکوشتن یەکلا کردەوە.