بزووتنەوەی نوجەبا: بە ئەگەری زۆرەوە هێرش دەکرێتەسەر عێراق

دوو وڵاتی زلهێز پیلانی هێرشکردنە سەر عێراقیان داڕشتووە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا، کە گرووپێکی چەکدارییە، هۆشداری لە هێرشکردنە سەر عێراق بە پیلانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەدات.
مەهدی کەعبی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی ڕایگەیاند، چەکی بەرەی مقاوەمە، نە لە لوبنان و نە لە عێراق ڕادەست ناکرێت؛ تەنانەت بە کشانەوەی ئەمەریکییەکانیش هەر دەمێنێتەوە و ڕادەست ناکرێت، زانیاریمان هەیە کە دەکرێت لە هەر ساتێکدا عێراق بکرێتە ئامانج، بە تایبەت بەرەی مقاوەمە.
ئەوەشی خستەڕوو "لەوانەیە دوای حزبوڵڵای لوبنانی، نۆرەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا جەختی کردەوە، زلهێزە جیهانییەکان و ئەو وڵاتانەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە، هەر یەکە لە ئێران، عێراق و لوبنان دەکەنە ئامانج، "دوژمن" لە لوبنان و عێراق بە هەماهەنگی هەنگاو دەنێن و پلانەکانیان بۆ چەکداماڵینی بەرەی مقاوەمەیە، کە ئەمە پڕۆژەی ئەمریکایە بۆ ملکەچکردنی بەرەی مقاوەمە.
سەبارەت بە بەو یاداشتە لێکتێگەیشتنەی نێوان عێراق و ئێران لەم دواییە سەبارەت بە ئاسایشی سنووری واژۆ کرا، مەهدی کەعبی گووتی: " پێموایە جێبەجێ ناکرێت".