پایتەخت

شاندێکی هەولێر بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغدا دەکات

شاندێکی هەولێر بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغدا دەکات
کورتە

دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاستەوخۆ شاندێکی هەولێر بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا

 

بۆ خستنەڕووی پێشنیازی هەرێم سەبارەت بە میکانیزمی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی بۆ مانگەکانی حەوت و هەشت و مانگەکانی دیکە، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.

لە کۆبوونەوکەی دوێنێ یەکشەممەی وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیاردراوە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە ڕۆژی سێشەممە، واتە سبەی ئەنجام دەدرێت، شاندێکی وەزارەت بچێتە بەغدا گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازی هەرێمی کوردستان دەربارەی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی بکەن، بەگوێرەی بارودۆخەکە بڕیار بدرێت.

هاوکات هەر لە کۆبوونەوەکەی دوێنی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم پرسی ڕادەستکردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ مانگی 6 و میکانیزمی ڕادەستکردنی داهات بۆ مانگەکانی دواتر هەڵوەستەی لەسەر کراوە.

 وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەیە بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی مانگی شەش ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام بۆ مانگەکانی دواتر ئەو بڕە زۆر دەبێت، شاندەکە هەوڵ دەدات گفتوگۆ لەسەر کەمکردنەوەی بڕی ڕادەستیکردنی داهاتی نانەوتی بکات.

18 ئاب 2025 11:03 11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025