پایتەخت

نرخی مریشکی بەستووی خۆماڵی لە هاوردەکراو هەرزانترە

نرخی مریشکی بەستووی خۆماڵی لە هاوردەکراو هەرزانترە
کورتە

بەرهەمی خۆماڵی مریشک بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانی تەنیوە

 

بەرهەمی خۆماڵی مریشک بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانی تەنیوە، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ دەربارەی بەرهەمی خۆماڵی مریشک و هێلکە زانیاری دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە فیراس سدیق، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ بە پایتەخت میدیای راگەیاند، لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم هاوەردەکردنی مریشکی راگیراوە، بەرهەمی فرێش و بەستووی مریشکمان هەیە تەنانەت مریشک ڕەوانەی ناوچەکانی خواروور و ناوەراستی عێراق دەکرێت.

شایەنی باسە، هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە 150 هەزار تۆن مریشک هەیە، زیاتر لە 280 تۆن بەرهەمدەهێندرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەرێمی کوردستان 19 سەربڕخانەی پەلەوەر هەیە، مریشکی بەستوو بە کوالێتێکی باش دەخرێتە بازارەکانەوە، تەنانەت پارچەکانی مریشک هەیە و مریشکی تەواوەتی بەستووش هەیە.

ناوبراو دەربارەی نرخی مریشکی بەستوو جەخت لەوەدەکاتەوە، هەر کەسێک حەزی بە مریشکی بەستوو هەیە دەتوانێت مریشکی خۆماڵی لە ماركێتەکان دەستیبکەوێت، نرخەکەشی هەرزانترە لەنرخی مریشکی هاوردە کوالیتی باشتریشە.

بۆ ناسینەوەی بەرهەمە خۆماڵییەکان گووتی، مریشکی فرێش و بەستوو ناوەکانیان مریشکی ئاکرێ، رانیە، دهۆک، کوردستان، سۆلاڤ و یارا هەیە.

بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ لەکۆتایی قسەکانیدا دەڵێت، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 7 هەزار کارتۆن هێلکەی پێویستە، لە ئێستادا ڕۆژانە 21 هەزار کارتۆن هێلکەی بەرهەمی ناوخۆ هەیە.

17 ئاب 2025 23:23 5
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025