پایتەخت

هیچ بەشێکی نوێ لە زانکۆکان دەکرێنەوە؟

هیچ بەشێکی نوێ لە زانکۆکان دەکرێنەوە؟
کورتە

پایته‌خت میدیا به‌دواداچوون بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ساڵانە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان چەند بەشێک و کۆلێجێک زیاد دەکرێن، بۆ ئەم ساڵی خوێندنیش چەند گۆڕانکارییەک لە زنکۆکان دەکرێت.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە سامان عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە پایتەخت میدیای راگەیاند، لە وتووێژداین بۆ کردنەوەی بەشێکی نوێ بۆ ئەوەی لەگەڵ بازاڕی کار بگونجێت، ئەنجوومەنی زانکۆی سەڵاحەدین لە چاوەڕوانیدا بۆ پەسەند کردنی داواکاری کردنەوەکە.

 

دەربارەی زیادکردنی وانەیەکی نوێ ڕوونیکردەوە، وانەی ژیری دەستکرد بۆ سەرجەم بەشەکان زیادکراوە.

 

د.یۆهان عوسمان بەڕێوەبەری رۆشنبیریی و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بۆ ئەمساڵ چەند ناوی چەند بەشێک گۆڕانکاری تێدا دەکرێت، سیستمی شێوازی وانە وتنەوەش گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

 

دەربارەی کردنەوەی بەش لە زانکۆی سلێمانی گووتی، بۆ ئەمساڵ هیچ بەشێکی نوێ ناکرێتەوە بەڵام پڕۆژەیەک هەیە بۆ کردنەوەی بەشێکی تایبەت بە ژیری دەستکرد بۆ ساڵی ئایندە.

 

محەمەد سەید گوڵ بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی کۆیە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بۆ ئەمساڵ هیچ بەشێکی نوێ ناکرێتەوە، بەڵام بۆ ساڵی ئایندە سکوڵێک کشتوکاڵ دەکرێتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، رێبەر عەبدولغەفار، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سۆران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هیچ بەشێکی نوێ نەکراوەتەوە، تەنیا ئەمساڵ گەراجێکی نوێ بۆ قوتابییان دروست دەکرێت.

17 ئاب 2025 19:44 6
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025