پایتەخت

دووبارە دەرفەت دەدرێتەوە بەو کەسانەی خۆیان لە پڕۆژەی ڕووناکی تۆمار نەکردووە

دووبارە دەرفەت دەدرێتەوە بەو کەسانەی خۆیان لە پڕۆژەی ڕووناکی تۆمار نەکردووە
کورتە

كاره‌بای سۆران داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات خۆیان له‌ پڕۆژه‌ی ڕووناكی تۆمار بكه‌ن و دووباره‌ ده‌رفه‌تێكی دیكه‌یان پێده‌داته‌وه‌

لە ئێستادا تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە سۆران دەستیان بە کارکردن کردووە و کارەبای سۆرانیش هاووڵاتییان دەربارەی تۆمارکردن لە پڕۆژەکە ئاگادار دەکاتەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران ئاگادارییەکی بۆ هاوولاتییان بڵاوکردەوە، بەیانی رۆژی دووشەممە نوێنەری تیمی پرۆژەی رووناکی لە بەشی فرۆشیاری ووزەی سۆران دادەنیشن بۆ ئەو هاوبەشانەی کە بە هەر هۆکارێك بێت خۆیان تۆمار نەکردوە لەکاتی سەردانی تیمی پرۆژەی رووناکی بۆ ماڵەکانیان.

 

پێداویستی تۆمارکردن بۆ هاووڵاتییان دەخاتەڕوو، بۆیە دەتوانن ئەم پێداویستیانە لەگەل خۆیان بینن کۆتا پسوولەی کارەبا، کارتی نیشتیمانی و سەردانی بەشی فرۆشیاری بکەن بەرامبەر فریاکەوتنی کۆن یاخود لە رێگەی ئەم لینکەوە خۆیان تۆمار بکەن.

 

https://runaki.gov.krd/

 

باس لەوەشدەکات، داواکارین لە هاووڵاتییان بەزووترین کات خۆیان تۆماربکەن تاکو بتوانین ئێمەش پسوڵەکانیان لەڕێگەی کورتەنامەوە بۆ ڕەوانە بکەین.

 

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سۆران ئەوەش دەخاتەروو، ئەگەر هاووڵاتی خۆی تۆمارنەکات، بێبەش دەبێت لە پێگەیشتنی ئەم نامانە پێی.

17 ئاب 2025 16:34 6
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

دوایین هەواڵەکان

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025