سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراکی سلێمانی دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕاگەیاند
سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت
لە بارەی دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی مانگانە، بازرگانی و خۆراکی سلێمانی بریکارەکانی خۆراکی ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنچ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند، سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی پێنجەم بە داتای مانگی حەوت دابەش دەکەن.
هاوکات داوا لە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەکات، لەکاتی دابەشکردنی خۆراکدا رەچاوی ئەوە بکەن هەر ماددەیەک خراپبوو و بە کەڵکی خواردن نەهات دابەشی نەکەن، لە بەرامبەردا کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی بۆیان بگۆڕن.
ماددەکانی سەبەتەی پێنجەمی خۆراک پێکهاتووە لە:
برنج: 3 کیلۆ گرام
شەکر: 1 کیلۆ گرام
زەیت: 1 لیتر
نیسک: 250 گرام
لەتکەنۆک: 750 گرام
دۆشاوی تەماتە: 400 گرام