لە ئەمڕۆوە دەست بە راگواستنی خەڵکی غەززە دەکرێت

ئیسرائیل خەڵکی غەززە گوازێتەوە ناوچەکانی باشوور و تەواوی کەرتەکە داگیر دەکات
لە چواچێوەی بەرەوپێشبردنی ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە، لە ئەمڕۆ دانیشتووانەکەی بەرەوە باشووری کەرتەکە ڕادەگوازرێن.
ئەفیغای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەسەر راسپاردەی ئاستی سیاسی و ئامادەکاری سوپای ئیسرائیل بۆ گواستنەوەی غەززەییەکان لە ناوچەکانی شەڕ بۆ باشووری کەرتی غەززە و دڵنیاییدان لە سەلامەتییان، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە، خێوەت و پێداویستی پەناگە دەدەنە خەڵکی ناوچەکە.
دانیشتووانی غەززە لە دەروازەی کەریم شەلۆمەوە لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە فریاگوزارییەکانی دیکەوە پێداویستییان بۆ دەگوازرێتەوە.
بڕیاری داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە کاتێکدایە، لە رۆژی 8ـی ئەم مانگە کابینەی جەنگیی وڵاتەکە بڕیاری فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر کەرتی غەززەدا و هەڕەشەی کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی کەرتەکەی کرد کە ئێستا 75%ـی لەدەستە.
ئامانج لە داگیرکردنی کەرتی غەززە، بریتییە لە ئازادکردنی بارمتەکان، لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس و دڵنیابوونەوەی لەوەی کەرتی غەززە چیتر نابێتە هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل.