شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

كهشناسی ههرێمی كوردستان هاووڵاتییان له هاتنی شهپۆلێكی چڕی خۆڵبارین ئاگادار دهكاتهوه
کەشناسی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان لە هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەربارەی گەیشتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەگەری کاریگەری شەپۆڵێکی خۆلبارین ڕوو لە ناوچەکانی بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و سنووری باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە پارێزگای کەرکوک بکات.
سەرچاوەی هاتنی خۆڵبارینەکە دەخاتەڕوو، کاریگەری ئەم خۆڵبارینە لە بەشەکانی باکووری رۆژئاوای عێراق سەرچاوەی گرتووە.
ماوەی مانەوەی خۆڵبارینەکە ئاشکرا دەکات، پێشبنی دەکرێت کاریگەریەکەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێریک بمێنێتەوە لەسەر ئەو ناوچانە.