هۆکاری نەکردنەوەی ڕێگەی هەولێر بۆ بەحرکە ئاشکرا کرا

سهرۆكی شارهوانی ههولێر وردهكاری نهكردنهوهی ڕێگهی ههولێر بۆ بهحركه له پایتهخت میدیاوه دهخاتهڕوو
بڕیاربوو ئەمڕۆ ڕێگەی هەولێر بۆ بەحرکە بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە، سەرۆکی شارەوانی هەولێر هۆکاری نەکردنەوەکە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ شەممە کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەربارەی هۆکاری نەکردنەوەی ڕێگەکە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی کارەکانی رێگەکە تەواو نەکرابوو نەتواندرا ئەمڕۆ بەڕووی شۆفێران بکرێتەوە.
دەربارەی وادەی کردنەوەی ڕێگەکەش دڵنیایی بەشۆفێران دەدات و گووتی: "لەم یەک دوو ڕۆژەدا ڕێگەکە دەکرێتەوە".
ماوەی 2 مانگە ڕێگەی هەولێر بۆ بەحرکە بەهۆی نۆژەنکردنەوە داخراوە، لە ئێستادا شۆفێران چاوەڕوانی کردنەوەی رێگەکەن.