پایتەخت

له‌ قه‌ڵادزێ ئافرەتێک بەناوی مامۆستایەتییەوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە

له‌ قه‌ڵادزێ ئافرەتێک بەناوی مامۆستایەتییەوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە
کورتە

ئاسایش ئافره‌تێكی به‌ تۆمه‌تی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هاووڵاتییان ده‌ستگیر كرد

دوای ئەوەی ئافرەتێک بەناوی مامۆستایەی قوتابخانەیەک خۆی دەناسێنێت، ماڵ بە ماڵ دەگەڕێت و پارەی لە خەڵک وەرگرتووە ئاسایشیش تۆمەتبار دەستگیر کرد.

 

ئەمڕۆ شەممە قوتابخانەی ئامادەی نەورۆز لە قەڵادزێ بڵاویکردەوە، مامۆستایان و کەس و کاری قوتابییانی خوێندنگەی ئامادەیی نەورۆز، وەک هەموو لایەک ئاگادارن لەماوەی ڕابردوودا دوای ئەوەی ئافرەتێک کە ناوی سەختەی لەخۆی نابوو بەناوی(ت) گوایە مامۆستای خوێندنگاکەمانە.

 

باس لەوەش دەکات، ئافرەتەکە پڕوپاگەندەی ئەوەی دەکرد کە مامۆستایە لە خوێندنگەی ئامادەیی نەورۆز و ناوی مامۆستا و خوێندنگەی ئامادەیی نەورۆزی بەکارهێناوە.

 

چۆنیەتی ڕووداوەکە دەگێڕێتەوە، لەگەڕەکەکانی قەڵادزێ گەڕاوە و چووەتە بەشێکی زۆر لەماڵان کە بێگومان مامۆستا نەبووە تەنها فێڵی لەخەڵک کردووە، بەناوی نەخۆشی درێژخایەنەوە داوای پارە و یارمەتی کردوە وەک سواڵ کە ئەمەش لەگەڵ بەها و پیرۆزەکانی مامۆستا بەهیچ شێوەیەک ناگونجێت.

 

لەکاردانەوەی بەکارهێنانی پیشەی مامۆستایەتی قوتابخانەکە جەخت لەوەدەکاتەوە، دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵەکە دەستەی کارگێڕی خوێندنگە بەئاگاداری سەرجەم مامۆستایان سکاڵامان لە لای پۆلیس لەدژی تۆمارکرد.

 

لە کۆتاییدا جەختیش لەوەدەکایەوە، پۆلیس لەو کارەی ئاگادارکرایەوەیە و توانرا کەسەکە دەستگربکرێت و ڕووبەڕووی یاسا بکرێتەوە و ڕێکاری یاسای لەبەرامبەردا گیراوەتەبەر.

16 ئاب 2025 19:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025