وادەی مانەوەی شاسوار عەبدولواحید لە زینداندا ئاشکرا کرا

گوتەبێژی دادگەی سلێمانی وادەی مانەوی شاسوار عەبدولواحیدی لە زیندان ئاشکرا کرد
هەفتەی ڕابردوو بە فەرمانی دادگەی سلێمانی شاسوار عەبدولواحید دەستگیر کرا، گوتەبێژی دادگەش وادەی مانەوەی لە نێو زینداندا ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ شەممە سەڵاح حەسەن، گوتەبێژی دادگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید تەواو یاساییەوە و 4 ساڵە ئاگاداركردنەوەی بۆ دەنێردرێت، بەڵام بەدەم ئاگاداركردنەوەكانەوە نەهاتووە.
هۆکاری دەستگیر کردنەکە دەخاتەڕوو، شاسوار عەبدولواحید هەڕەشەی لە پەرلەمانتارێكی پێشوو كردووە و پەرلەمانتارەكە لەساڵی 2021وە سكاڵای لەسەر تۆماركردووە، دادگەش ئاگاداركردنەوەی بۆ دەنێرێت، بەڵام ئامادە نابێت لە بەردەم دادوەر.
سزای زیندانیکردنی بەسەر شاسوار عەبدولواحید دەخاتەڕوو، بۆیە دوای 4 ساڵ دادگای سلێمانی بەبێ ئامادەبوونی خۆی سزای 6 مانگ زیندانی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەركردووە.
ناوبراو باس لەوەش دەکات، بەپێی یاسا جارێكی تر شاسوار عەبدولواحید دادگەیی ناكرێتەوە، بەڵام مافی پەڵپگرتنی لە بڕیارەكە هەیە و دادگەیكردنەكەی بۆ كۆتایی ئەم هەفتەیە دواخراوە.
جێگەی باسە سەڵاح حەسەن دووپاتیکردەوە، جگە لەو دۆسییەیە شاسوار عەبدولواحید ژمارەیەك دۆسیەی تری لەسەرە و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە.
لە کۆتاییدا ئەوەش دەخاڕوو، پێویستە سەرجەم ئەو دۆسیانەی لەسەر شاسوار عەبدولواحیدن، ساغبكرێنەوە دوای ئەوە بڕیار لەسەر چارەنووسی بدرێت