دوای کۆبوونەوەکەی ئالاسکا زێلێنسکی میوانی واشنتۆن دەبێت

ترەمپ ئەنجامی لووتکەی ئالاسکای بە سەرکردەکانی ئەورووپا ڕاگەیاند، 'زێلێنسکی'ـش دەچێتە واشنتن
کۆبوونەوەی ترەمپ و پووتین لە ئالاسکا بەڕێوەچوو و کۆشکی سپیش ڕایگەیاندووە، ڤلادێمیر زێلێنسکی میوانی واشنتۆن دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، کۆشکی سپیی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ترەمپ و پووتین کۆبوونەوەکەیان لە ئالاسکا بەڕێوەبرد و لەسەر دۆخی ئۆکراینا قسەیان کرد، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی دوورودرێژی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا و بەرپرسانی ناتۆ ئەنجام دا.
ماڵپەڕەکانی ئەمریکا وەکو ئەکسیۆس ڕایانگەیاندووە، ترەمپ زیاتر لە یەک کاتژمێر و نیو لەگەڵ زێلێنسکی گفتوگۆی کردووە، بڕیارە زێلێنسکی ڕۆژی دووشەممە گەشتی ئەمریکا بکات و لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە، گفتوگۆکانی ترەمپ و پووتین لەسەر جەنگی ئۆکراینا و داهاتووی کیێڤ مژار و تەوەری سەرەکیی دیداری ترەمپ و زێلێنسکی دەبێت.