پایتەخت

بەهۆی لافاوەوە لە دوو وڵات زیاتر لە 300 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاوەوە لە دوو وڵات زیاتر لە 300 کەس گیانیان لەدەستدا
کورتە

لافاو و داتەپینی بەرزایی سەدان کەسی کوشت و دەیانی دیکەشی بێ سەروشوێن کرد



لە هیندستان و پاکستان لە ماوەی تەنیا 24 کاتژمێردا زیاتر لە 300 کەس لە ئەنجامی بارانبارین، لافاو و داتەپینی بەرزاییەوە گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش بێسەروشوێنن.

نیو یۆرک تایمز بڵاویکردەوە، لە پاکستان لانیکەم 243 کەس بەهۆی بارانبارینی نائاسایی و لافاو و کاریگەرییەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا 157 کەس لە هەرێمی خەیبەر.

هاوکات هەر دوێنێ هەینی، هێلیکۆپتەرێک کە هاوکاری مرۆیی بۆ ناوچەی باجوری لافاولێدراو دەگواستەوە، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە کەوتە خوارەوە و هەر پێنج سەرنشینەکەی گیانیان لەدەستدا.

لەلایەکی دیکەوە، لە کشمیری ژێر کۆنترۆڵی هیندستان، لانیکەم 60 کەس لە گوندی دوورەدەستی چاسۆتی لە هەرێمی جامو و کشمیر گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 80 کەسیش بێسەروشوێنن و پێیان وایە زۆرێک لەوانە لافاوەکە بردوونی. 

 جێی باسە گوندی چاسۆتی دەکەوێتە نزیکەی 136 کیلۆمەتر باکووری رۆژهەڵاتی جامو و دوایین گوندە کە ئۆتۆمبێلی پێدەگات و لەسەر رێگەی زیارەتێکی ساڵانەی هیندۆسەکانە بۆ پەرستگایەک لە ناوچەیەکی شاخاوی.

16 ئاب 2025 09:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025