پایتەخت

هاتووچۆی بارهەڵگران قەدەغە کرا

هاتووچۆی بارهەڵگران قەدەغە کرا
کورتە

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە، هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لەسەر رێگای نێوان هەولێر - سۆران راگیرا

 


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ، هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە هەردوو ئاڕاستەی سۆران - هەولێر و بە پێچەوانەوە راگیراوە، هۆکاری راگرتنی هاتووچۆکە بەهۆی ئەوەیە کە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی کێشاوە بە پردی یەکەمی زارگەلی خەلیفان و بەهۆیەوە بەشێک لە پردەکە زیانی بەرکەوتووە، تیمەکان سەرقاڵی دروستکردنی رێگای بەدیلن.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە:

#ئــــاگــــاداری
ئاگاداری شوفێرانی بەرێز دەکەین کەوا ئەمرۆ هەینی 2025/8/15 هاتووچۆکردن لە سۆران بۆ هەولێر و بە پێچەوانە بۆ ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر قەدەغەیە بە هۆکاری ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر خۆی کێشا بە پردی یەکەمی زارگەلی خەلیفان ، هاتووچۆکردن تەنها ئۆتۆمبیلی بچوک و ئاسایی ڕێگە پێدراوە، چونکە بەو هۆکارە بەشێکی پردەکە توشی داڕمان بووە، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان هەوڵی دروستکردنی ڕێگای بەدیل دەدەن.
#راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران

15 ئاب 2025 13:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025