بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران بۆ پایتەخت: سبەی کارەبای نیشتیمانی ناکوژێتەوە

سبەی هەینی تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە نێو گەڕەکەکانی سەنتەری شاری سۆران کار ناکەن
چەند ڕۆژێکە تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکەکانی سەنتەری شاری سۆران سەرقاڵی کارکردنن بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆرانیش دەربارەی کوژاندنەوەی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران بە پایتەخت میدیای راگەیاند، سبەی هەینی تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە نێو گەڕەکەکانی سەنتەری شاری سۆران کار ناکەن.
ڕوونیشیکردەوە، سبەی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێت و کارەبای نیشتیمانی لە گەڕەکەکان ناکوژێندرێتەوە.
پێشووتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران بڵاویکردبۆوەوە، لە رۆژی شەممە رێکەوتی 9ــی 8ــی 2025 پرۆژەی رووناکی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بە کارە هۆنەرییەکانی خۆیان دەکەن بۆ کارەبای 24 کاتژمێری لە گەرەکەکان.