ئەو دوو برا تەقەکەرەی هەڵیانکوتایە سەر دراوسێیەکی خۆیان دەستگیر کران

هەر دوو تۆمەتباری تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی ناو شاری سلێمانی دەستگیرکران
ئەمشەو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی شەڕە تەقەیەک ڕوویدا و ئاسایشی سلێمانیش تۆمەتبارانی سەرەکی دەستگیر کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بڵاویکردەوە، هەردوو تۆمەتباری تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی ناوشاری سلێمانی دەستگیرکران، بەناوی ( أ .ع) (م.ع) کە برای یەکترن.
هۆکاری دەستگیر کردنەکەش دەخاتەڕوو، لەسەر دەمەقاڵێ، دراوسێ دوکانێکی خۆیان بەناوی (ع.ع.ص) بریندارکرد.
لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بریندارەکە دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و باری تەندروستی جێگیرە.
شایەنی باسە، هەردوو تۆمەتبارەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 راگیراون.