بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بۆ پایتەخت: سزای دارایی ئەو شوێنەی ئالیکی بە شێوەی نایاسایی بەرهەم دەهێنا دەدەین

2 کارگەی دروستکردنی ئالیک بە شێوەی نایاسایی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کشوکاڵی هەولێر داخرا و هێمن سەید موراد دەڵێت: "سزای دارایی خاوەنەکانیان دەدەین".
2 کارگەی دروستکردنی ئالیک بە شێوەی نایاسایی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کشوکاڵی هەولێر داخرا و هێمن سەید موراد دەڵێت: "سزای دارایی خاوەنەکانیان دەدەین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر دەربارەی داخستنی 2 کارگەی دروستکردنی ئالیک بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، پاش بەدواداچوونمان لەسەر 2 شوێن کە بەشێوەی نایاسایی ئالیکیان دروست دەکرد، هەردوو شوێنەکەمان داخست، رێکاری یاساییمان بەرامبەرگرتن.
باس لەوەش دەکات، بە بەردەوامی بەدواداچوونمان دەبێت لەسەر هەموو پڕۆژەکان، کە بە نایاسایی ئالیک بەرهەم دەهێنن و دەبنە مایەی ناشیرینکردنی بەرهەمهێنانی ئالیک لە هەرێمی کوردستان.
جێگەی باسە، هێمن سەید موراد سەبارەت بە سزادانی خاوەنی شوێنەکان گووتی، ڕێگاکری یاسایی و دارایی بەرامبەریان دەگرینە بەر پاش لیژنەی ڕاسپێردراو بڕی سزاکە دیاری دەکەن.
لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوەشکردەوە، ئەم 2 شوێنە هیچ ڕێگەپێدانێکی بۆ نەکراوە، هیچ بنەمایەکی زانستی و ستانداردێکی جیهانی ڕەچاو نەکردبوو.
دەربارەی هۆکاری داخستنەکە دووپاتیکردەوە، ئەو ماددانەی بەکارهێندرابوون بەسەرچووبوون و زیانبەخش بوون بۆ بەرهەم هێنان.