پایتەخت

پۆرتاڵێکی ئەلیکترۆنی بۆ پێدانی مۆڵەت بە کارگەکان و پڕۆژە پیشەسازییەکان ئامادە کراوە

پۆرتاڵێکی ئەلیکترۆنی بۆ پێدانی مۆڵەت بە کارگەکان و پڕۆژە پیشەسازییەکان ئامادە کراوە
کورتە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان پۆرتاڵێکی ئەلیکترۆنیی بۆ پێدانی مۆڵەتی کارگەکان و پرۆژە پیشەسازییەکان ئامادە کردووە و کردنەوەی پۆرتاڵەکەش لە لایەن بەغداوە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان پۆرتاڵێکی ئەلیکترۆنیی بۆ پێدانی مۆڵەتی کارگەکان و پرۆژە پیشەسازییەکان ئامادە کردووە و کردنەوەی پۆرتاڵەکەش لە لایەن بەغداوە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی پیشەسازی و بارزگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەمەبەستی پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و خێرا ڕاییکردنی مامەڵەکان، پڕۆسەی پێدانی مۆڵەتی کارگەکان و پڕۆژە پیشەسازییەکان دەکرێت بە ئەلیکترۆنی.

 

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، عەلی عوسمان، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی، سەردانی بەغدای کردووە و لە کۆبوونەوە خولییەکانی ئەنجومەنی هەماهەنگیی پیشەسازی بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی بەشدار بووە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا ڕەزامەندی دراوە لەسەر کردنەوەی ئەو پۆرتاڵە ئەلیکترۆنییەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازییەوە بۆ ئاسانکاری لە پڕۆسەی پێدانی مۆڵەت بە کارگەکان و پرۆژە پیشەسازییەکان دامەزراوە و ئەگەر کۆمپانیایەک هەموو مەرجەکانی تێدا بێت، لە ڕێگای ئەم پۆرتاڵەوە، لە ماوەی پازدە رۆژدا مۆڵەت وەردەگرێت.

14 ئاب 2025 16:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025