پایتەخت

زۆری نەمابوو 90 گەنج لە دەریای ئیجە بخنکێن 

زۆری نەمابوو 90 گەنج لە دەریای ئیجە بخنکێن 
کورتە

دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە پەکیکەوت توانرا 90 گەنجی کورد لە مردن ڕزگار بکرێن



گەنجانی کورد بەردەوامن لە کۆچبەری بەرەو ئەورووپا و ساڵانە دەیان هاووڵاتیی کورد لە ڕێگای گەیشتن بە ئەورووپا تووشی ڕووداوی دڵتەزێن دەبن. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە پایتەخت میدیا گەیشتوون، درەنگانی شەوی ڕابردوو بەلەمێکی کۆچبەران کە سەرجەمیان هاووڵاتیی کورد بوون، لە دەریای ئیجە تووشی کێشە بووە و نزیکبوون لە خنکان، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر و ماندووبوونیان، سەرەنجام پۆلیسی یۆنان ڕزگاری کردوون. 

سەرچاوەیەک لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، ئەو بەلەمەی کۆچبەران زیاتر لە 90 کەسی تێدا بووە، هەموویان کوردی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون و بەنیاز بوون لە ڕێی دەریای ئیجەوە بگەنە ئەورووپا، بەڵام لە نیوەی ڕێگا بەلەمەکەیان تووشی گرفت بوو، بەپێی زانیارییەکان بەلەمەکە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتووە، بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەکەوە لە سنووری یۆنان پەکی کەوتووە

14 ئاب 2025 16:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025