پایتەخت

تەرمی پیاوێکی تەمەن 60 ساڵان لە ماڵەکەیدا لە کەرکووک دۆزرایەوە

تەرمی پیاوێکی تەمەن 60 ساڵان لە ماڵەکەیدا لە کەرکووک دۆزرایەوە
کورتە

بەهۆی بۆنی ناخۆشی تەرمەکی، گیان لە دەستدانی پیاوێکی 60 ساڵان لە کەرکووک ئاشکرا بوو

 

پیاوێک لە کەرکووک دوای چەندین ڕۆژ لە گیان لەدەستدانی، بە هۆی بۆنی ناخۆشی تەرمەکەی، خەڵک بە گیان لەدەستدانیان زانیوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان لە بارەی تەرمی پیاوێکی تەمەنی 60 ساڵانی دانیشتووی گەڕەکی قادسیەی کەرکووک ئاگادار کراونەتەوە، دەست بەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بۆیان دەرکەوتووە کە تەرمەکەی بۆنی ناخۆش بووە و ماوەیەکی زۆرە گیانی لەدەستداوە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی کەرکووک، دوای ڕەوانەکردنی تەرمەکە بۆ دادپزیشكیی کەرکووک و ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان، بۆیان دەرکەوتووە پیاوەکە نەخۆشیی دەروونی هەبووە.

14 ئاب 2025 12:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025