بەناوی وەزارەتی کاروباری کۆمەلایەتی داوای کارتی موبایل لە خەڵک کراوە

پهیوهندی به خانهوادهی كهسه خاوهن پێداویستییه تایبهتهكان دهكرێت و داوای پارهیان لێ دهكهن، لهوبارهیهوهش هۆشداری توند دهدرێت
ژمارەیەک کەسی نەناسراو بەناوی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتییەوە داوای کارتی موبایلی لە خاوەن پێداویستی تایبەت و کەسانی بەسالاچوو کردووە، وەزارەتیش دەڵێت: " رێكاری یاسایی دەگرینە بەر".
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەیەكی نەناسراو بەناوی چاودێری كۆمەڵایەتی و وەزارەتمانەوە پەیوەندی بەخانەوادەی خاوەن پێداویستی تایبەتەكان دەكات، بەمەبەستی دابین كردنی مووچەی كەم ئەندامی و مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی.
ئەوەشی خستەڕوو، داوای ناردنی كارتی نیشتیمانی و زانیاری و پێدانی ژمارە و ناوی خەڵكی تر كە خاوەن پێداویستی تایبەت یان نەخۆش یان كەسانی بەساڵاچوویان هەبێت.
لە درێژەی بڵاوکراوەکە دەربارەی ڕووداوەکە هاتووە، دواتر بەناوی ئەوانەوە پەیوەندی بەو خانەوادانە دەكات و داوای كارتی مۆبایل و تحویل كردنی دەكات، ژمارەیەك هاووڵاتی زەرەرمەندی ئەم فێڵ كردنە بوونەتەوە.
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی روونکردنەوە دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت: "وەزارەتمان ئاگاداری ئەم بابەتە نیە و ئەمە بەشێكە لە فێڵ كردن و وەزارەتمان لەكاتی پێویست لە رێگا فەرمییەكانەوە خزمەتگوزاری و ئاگاداری یەكانی بڵاو دەكاتەوە".
دەربارەی گرتنەبەری ڕێکاری بەرامبەر ئەم کەسانە جەختی لەوەکردەوە، بەرامبەر بەم فێل كردنەی ئەم گروپانەش رێكاری یاسایی دەگرینە بەر.