زاوایەک ماڵە خەزوورانی قەتڵ و عامکرد و هاوسەرەکەشی کوشت

له قهزای دوكان زاوایهك ههڵیكوتایه سهر ماڵه خهزوورانی و هاوسهرهكهی و كهسێكی دیكهشی كوشت
کەمێک پێش ئێستا، لە قەزای دوکان زاوایەک بە دەسترێژی گوولە هەڵدەکوتێتە سەر ماڵە خەزوورانی پێشووی قەتڵ و عامیکردن و هاوسەرەکەشی دەکوژێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوکان رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەکانی تیمەکان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە دواتر هەر ئەم زاوایە هەڵدەکوتێتە سەر ماڵە خەزوورانی کە لەو کاتەدا میوانیان هەبووە.
زانیاری زیاتر دەربارەی چۆنیەتی ڕووداوەکە دەخاتەڕوو، زاواکە دەستڕێژی گوولە لە ماڵە خەزوورانی دەکات و دەستبەجێ هاوسەری پێشووی دەکوژێت، ئەو میوانەی کە لە ماڵی خەزووریشی بووە گوولهی بەردەکەوێت و گیان لەدەست دەدات.
باسی لەوەش کرد، لەم دەستڕێژییە خەسووی پێشووشی بریندار دەبێت و منداڵەکەشی بریندار دەبێت.
قائیمقامی دوکان ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار دوای دەسترێژییەکە فیشەکی داوە لەسەری خۆشی و باری تەندروستی ناجێگیرە.